سبەی شەو رووبەڕوو دەبنەوە

هەولێر بۆ یاریی بەرامبەر زاخۆ ئامادەیە

964+

هێژا خەسرەو- هەولێر

یانەی هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی زاخۆ ئامادەیە.

لە گەڕی 35ی خولی نایابی عێراقدا یانەی هەولێر سبەی شەو لە ناو یاریگە و لە بەردەم هاندەرانیدا میوانداریی یانەی زاخۆ دەکات.

ئەمشەو یانەی هەولێر بە گڕوتینەوە مەشقەکانیان لە یاریگەی فڕانسۆ هەریری ئەنجام دا، راهێنەری یانەکەش گرێبەستەکەی نوێکردووەتەوە و سەرجەم یاریزانانیش بۆ یارییەکە ئامادەن، جگە لە ئەحمەد سەرتیپ، کە تازە لە پێکان چاکبووەتەوە..

یانەی زاخۆش پێچەوانەی هەموو یانەکانی دیکە لە هەولێر مەشقی نەکرد و لە زاخۆ لە یاریگەی خۆیدا مەشقەکانی ئەنجام داوە، ئەمەش لەسەر بڕیاری نزار مەحروسی راهێنەری یانەکە.

هاوکات یاریی سبەی تایبمەندیی هەیە بەوەی نزارمەحروس لە وەرزی رابردوو تا سەرەتای وەرزی ئەمساڵ راهێنەری یانەی هەولێر بوو، دواتر دەستی لە کار کێشایەوە و لە ناوەڕاستی ئەم وەرزە مەشقی یانەی زاخۆی وەرگرت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا