ڤینیسیۆس جۆنیۆر. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئایا ڤینیسیۆس له ریال مه‌درید ده‌مێنێته‌وه؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس جونیۆر لەگەڵ یانەکەی ریال مەدرید، مشتومڕێکی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه، سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیش ده‌ڵێت ڤینیسیۆس گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه نوێكردووه‌ته‌وه.
هەندێک لە هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، ک ڤینیسیۆس پێشتر گرێبەستەکەی نوێکردووه‌تەوە، بەڵام تا ئێستا یانەی ریال مەدرید هیچ لێدوانێکی فەرمی لە بارەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکە بڵاونەکردووەتەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی “AS”، یانەی ریال مەدرید ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ ڤینیسیۆس رێککەوتووە بۆ نوێکردنەوەی، گرێبەستەکه‌ش پێشتر واژۆ کراوه، بەڵام یانه‌ی شاهانه به هۆكارێك، كه هه‌ر خۆیان ده‌یزانن، به فه‌رمی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژەی بەوە کردووە، هاندەرانی یانەی ریال مەدرید دەتوانن بە ئارامی بخەون، گرێبەستەکەی ڤینیسیۆس تا ساڵی 2027 نوێکراوه‌تەوە بە مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یەک ملیار یۆرۆ.
هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ی كردووه، پرۆسەی نوێکردنەوەی گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه له مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووه‌وه كراوه.