بوون به 7 حاجی
حاجییەكی دانیشتووى سلێمانى له مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
حاجییەكی دیكه‌ى كورد له وڵاتى سعودیه كۆچى دوایی كرد و ئه‌و حاجیه خه‌ڵكی خورماتوو و دانیشتووى سلێمانییه.
سه‌ركۆ محه‌مه‌د، كه‌سی نزیكى ئه‌و حاجییه، به 964ـى وت سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌واڵیان پێداون حاجى حەبیب محەمەد ئەمین جاف، له شارى مه‌ككه‌ى وڵاتى سعودیه كۆچی دوایی كردووه.
وتیشی “خۆى خه‌ڵكی خورماتووه به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه له شاری سلێمانى داده‌نیشێت”.
به قسه‌ى سه‌ركۆ، ئه‌و حاجییه به ته‌نیا نه‌بووه به‌ڵكو كوڕێك و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌گه‌ڵدابووه.
وتیشی “له‌وه‌ته‌ى سه‌ردانى سعودیه‌ى كردووه چه‌ند جارێك دۆخی ته‌ندروستى تێكچووه و ئه‌مڕۆش 4.7.2023، گیانى له‌ده‌ستداوه”.
ئه‌وه بووه حهوتهمین حاجی كورد كه له ماوه‌ى به‌جێگه‌یاندنى فه‌ریزه‌ى حه‌ج له وڵاتى سعودیه گیانیان لە دەستداوە.
پێشتر چوار حاجى هه‌رێمی كوردستان و دوو حاجیش له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له سعودیه گیانیان له‌ده‌ست دابوو.