وەزیری خوێندنی باڵا بۆ 964: ئەمڕۆ ئەنجامەکان رادەگەیەنین
964+
فەهمی نەبی
وەزیری خوێندنی باڵا بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا رادەگەیەنرێت.
بەبێ ئەوەی ئاماژە بە کاتەکەی بکات، د.ئارام قادر وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند، دوای تەواوکردنی وردبینی تەواو ئەمڕۆ ئەنجامەکان رادەگەیەنین.
بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 15 هەزار خوێندکار داواکارییان بۆ خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە و تاقیکردنەوەی توانستی زانستیان ئەنجامداوە.
هاوکات وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەش دەڵێت، هەوڵدەدەین لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ دیسان پرۆسەی پێشکەشکردنی خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکان بکرێتەوە.