بە ئینستاگرام بەستراوەتەوە

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆڕمی ترێدز رادەگەیەنێت

964+

فەرمان سادق

کۆمپانیای مێتا پلاتفۆڕمێکی نوێ دروستدەکات بەناوی (Threads) بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستی کورت کە دەبێتە رکابەری تویتەر.

پلاتفۆڕمەکە تاوەکو ئێستا بەشێکە لە ئینستگرام، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو 6.7.2023، بە فەرمی پلاتفۆڕمی ترێدز بەردەستدەبێت و هەموو ئەوانەی هەژماریان لە ئینستاگرام هەیە، بە هەمان ناوی خۆیان دەتوانن هەژمار لە ترێندز دروستبکەن.

بیرۆکەی درستکردنی پلاتفۆڕمەکە لە توڕەیی و نیگەرانی بەکارهێنەرانی تویتەر سەریهەڵداوە، دوای ئەوەی ئەوانەی لە تویتەر هەژماریان هەبوو لە رێکارەکانی ئیلۆن مەسک، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای تویتەر نیگەران و بێزار بوون.

بەپێی ئەوەی تاوەکو ئێستا لە ئاپ ستۆر بەردەستە، پلاتفۆڕمی ترێدز (Threads) بە ئینستاگرام بەستراوەتەوە، بەڵام وەک هەژمارێکی سەربەخۆ کار دەکات.