سەنتەری شاری سلێمانی. وێنە: 964
کافتریایەک بەهۆکارێکی جیاواز داخرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە گەڕەکی راپەڕین سلێمانی کافتریایەک کاری بە مێردمنداڵی خوار تەمەن 18 ساڵ کردووە، لەسەر ئەوە داخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، قایمقامیەتی سلێمانی لە فەیسبووک رایگەیاند، لیژنەکانیان درەنگانی شەوی رابردوو سەردانی کافتریاکەیان کردووە و پێیانزانیوە کە منداڵی خوار 18 کاری تێدا دەکەن.
دەشڵێت، “یاسا رێگری له ئیشكردن و هاتوچۆكردنی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار 18 ساڵ بۆ گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كهولییه‌كان كردووه”.
راشیگەیاند، خاوه‌ن شوێنه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه كه تابلۆی “هاتنه ژوره‌وه بۆخوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه” لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن و هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن.