نەخۆشخانەی شەهید هەژار.. لە 6 مانگدا 45125 کەس سەردانیان کردووە

964+

فەرمان سادق

لە شەش مانگدا سەرووی 45 هەزار کەس سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کردووە و 305 نەشتەرگەری تێدا ئەنجامدراوە.

بەپێی ئامارەکانی نەخۆشخانەی شەهید هەژار بێت، تەنیا لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان 176 کەس سەردانی بەشی پێشوازی نەخۆشخانەکەیان کردووە، 250 پشکنینان بۆ ئەنجامدراوە و 29 حاڵەتی ژەهراوی تۆمارکراوە لەگەڵ دوو حاڵەتی سووتان و سێ کەتنە خوارەوە و سێ شەڕە چەقۆ.
هاوکات لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، پێشوازی لە 22 هەزار و 960 نەخۆش کراوە و 11 هەزار و 507 پشکنین بۆ نەخۆش کراوە و 10 هەزار و 353 تیشک بۆ نەخۆش گیراوە و 305 نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە کە کۆت گشتی دەکاتە 45 هەزار و 125 کەس کە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە مانگی رابردوودا، واتە مانگی حوزەیران، پێشوازی لە سێ هەزار  و 520 نەخۆش کراوە، پشکنین بۆ سێ هەزار و 751 نەخۆشی تر کراوە، تیشک بۆ هەزار و 868 نەخۆش گیراوە و نەشتەرگەریش بۆ 34 نەخۆش کراوە کە کۆی گشتی ئەوانەی تەنیا لە مانگی حوزەیران سەردانی نەخۆشخانەی شەهید هەژاریان کردووە بە کۆی گشتی نۆ هەزار و 82 کەس بووە.