پێنج مانگە سەنتەری ددان لە سۆران داخراوە

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

پینج مانگە سەنتەری ددان لە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەهۆی کەمی کارمەند و نەبوونی دەرمان داخراوە.

سەنتەرەکە ماوەی ساڵێک پێش ئێستا کراوەتەوە و تەنیا شەش مانگ کاری کرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە ماوەی پێنج مانگە داخراوە.

دکتۆر بەشدار جەبار، بەڕێوبەری سەنتەری ددان بە 964ـی وت” بەهۆی کەمی کارمەند و نەبوونی دەرمان و مەوادی پێویست نەمانتوانی بەردەوامی بە سەنتەرەکە بدەین، چونکە دوو کارمەندی فەرمیمان هەیە ئەوانی دیکە هەموویان خۆبەخشن و گرفتی سەرەکی نەبوونی مەواد و دەرمان بوو.

ئێستا کەسێک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ددانی ژان بکات ناچارە بچێتە کلینیکی تایبەت، یانیش بێتە هەولێر.

دکتۆر بەشدار جەبار، بەڕێوبەری سەنتەری ددان دەشڵێت: داوامان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران کردووە دەرمان و مەوادی پێویستمان بۆ دابینبکەن تاوەکو دەستبە کارەکانمان بکەینەوە، ئەوانیش بەڵێنی چارەسەری گرفتەکەیان پێداوین.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق