بە 170 ملیۆن شەقامێکی 800 مەتری لە هەولێر دروستدەکرێت

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە گەڕەکێکی هەولێر شەقامێک کە درێژییەکەی 800 مەترە و پانییەکەی 30 مەترە دروست دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، ئەو شەقامە 170 ملیۆن دیناری تێدەچێت و پارەکەی لەسەر داهاتی 15٪ـی شارەوانی دابینکراوە و بە شێوەی بەڵێندەرایەتی لە گەڕەکی هەولێری نوێ جێبەجێ دەکرێت.

ئەم شەقامە دەبەسترێتەوە بە دوو شەقامی سەرەکی 60 مەتری و 30 مەتری و 14 شەقامی دیکەی نێو گەڕەکی هەولێری نوێ.

“[شەقامەکە] دەبێتە ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی گەرەک بەتایبەتی و شوفێران بە گشتی کە لە ئایندەیەکی نزیکدا بە رووی هاوڵاتیاندا دەکرێتەوە”، شارەوانی هەولێر وا دەڵێت.