تەقەکەرەکەی دوێنێی دۆڵی ئالانە دەستگیر کرا

964+

ئاسۆ وەرتی – سۆران

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا دیمەنی تەقەکردنی هاوڵاتییەک لەناو سەیرانگەکانی دۆڵی ئالانە بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ تەقەکەرەکە دەستگیر کرا.

964 زانیویەتی شەڕەکە لە نێوان خاوەن سەیرانگەیەک و گەشتیاران بووە، گەشتیاران لە خاوەن سەیرانگەکەیان داوە و ئەویش کەسوکاری خۆی ئاگادار کردووەتەوە و یەکێک لە خزمەکانی تەقەی کردووە.

شەماڵ دیوالی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ـی راگەیاند، بە پێی فەرمانی دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنەکە دەرچووە و توانرا تۆمەتبار بدۆزنەوە، بە ناچاری خۆی رادەستی پۆلیس کردوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی