ئاگرەکەی سەر رووباری سیروان کۆنترۆڵکرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
دواى نزیكهى 27 كاتژمێر، ئهو ئاگرەى لەدارستانێكی سەر روباری سیروان لە گوندی گۆڕەشەلەی ناحیەی قۆرەتوو كهوتبووهوه، کەمێک پێش ئێستا کۆنترۆڵکرا.
جەبار عەلی بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی قۆرەتوو بە964ى وت “ئاگرەکە بەشێوەیهکی بەربڵاو بووە و بههۆى چڕى دارستانهكهشهوه رێگای چوون و هاتنی ئۆتۆمبێلى لێنەبووه، بۆیە نەدەتوانرا بە ئاسانی و بەخێرایی کۆنترۆڵ بکرێت”.
ئاماژهى بهوهشكرد، ئاگرەکە پەرش و بڵاو بوو، بە یارمەتی تیمی بهرگرى شارستانى کەلار توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
وتیشی “نزیکەی 30 دۆنم لە پوش و پاوان و دارستانی سەر رووباری سیروان سووتاون و تائێستاش ھۆکاری دروستبوونی ئاگرەکەش نهزاندراوه”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن