زاخۆ توانی سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێت
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە گەڕی 34ـەمی خولی نایابی عیراق زاخۆ توانی لە نەفتی وەسەت بباتەوە و سێ خاڵی گرنگ بەدەست بێنێت.
هەر لەگەڵ دەستپێکردنی یاریەکە هەردوو یانە زور هەوڵیاندا گۆڵ توومار بکەن، بەڵام گێمی یەکەمی یارییەکە بە هەموو هەوڵ و هێرشی هەردوو یانە بێ گۆڵ کوتایی هات.
لە خولەکی 63ـی یارییەکە هێرشبەری یانەی نەفتی وەسەت ئەحمەد لفتە توانی سود لە هێرشێک ببینێت و گۆڵی یەکەم بۆ یانەکەی تۆمار بکات، تەنیا دوای شەش خولەک یاریزانی هێلی ناوەڕاست بازی ئارماند توانی گۆڵی یەکسان بوون بۆ یانەی زاخۆ تۆما ربکات.
لە خولەکی 73 ئەبوبەکر جبریل هێرشبەری یانەی زاخۆ توانی گۆڵی دووەم بۆ یانەی زاخۆ تۆماربکات و بەم ئەنجامە یاری لە بەرژەوەندی یانەی زاخۆ کوتایی هات.
یانەی زاخۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 40 خاڵ لە ریزبەندی 14 دایە و یانەی نەفتی وەسەت بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی 16 مایەوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی