پاراگلایدەرەکانی ئەزمەڕ رووگەیەکی تری گەشتیاری لە سلیێمانی

964+

دیلان محەمەد – سلیمانی

پاراگلایدەر، یەکێکە لە یارییە وەرزشییە سەرکێشیکار، بەڵام ژمارەیەک یاریزان بژێویان لەسەر ئەو یارییە هەڵواسیوە و رۆژانە لەسەر شاخی ئەزمەڕ، دڵی گەشتیاران رازی دەکەن و پیاسەیەکیان بەسەر سلێمانییەوە پێدەکەن.

لەم جەژنەدا، ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیاری عەرەب روویان لە ئەزمەڕ کردووە بۆ خاتری فڕەیەک فڕین بەسەر سلێمانی بە پاراگلایدەر.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق