وردە تۆز دەبارێت

دووەم رۆژ و سێیەم رۆژیش پلەكانی گەرما بەرزن

964+
كوردستان ئەحمەد

بە پێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بە بەرزیی دەمێننەوە.

لە ناوچە شاخاوییەكاندا هەندێك پەڵەهەور دەبینرێت، بەڵام لە شارەكان ئاسمان ساماڵە و سووكە  تۆزێكیش لە چەند ناوچەیەكدا دەبێت، نزمە هەوایەكیشی هەیە.

 بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم رایگەیاند، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 40ە و لە سلێمانی 38ە و لە دهۆك و هەڵەبجەش بەرزترین پلەی گەرما 40 پلەیە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 29– 6- 2023
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
خێرایى با / مامناوەند ( 10 – 25 ) کم /ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانى گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

سبەی هەینی 30– 6- 2023

کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکاندا پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک کاریگەریی زیاد دەبێ بە تایبەتی لە ناوچەکانی باشووری هەرێم.
پلەکانی گەرما/ کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرایى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کم /ک لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم چالاکتر دەبێ.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا بۆ باشووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت، لە ناوچەکانی باشووری هەرێمدا کەمتر دەبێت لە 5 کم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 38 پلەى سیلیزى
دهۆک : 40 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 41 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 27 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 41 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 43 پلەى سیلیزى