بەهجەت یەحیا کەشێکی رۆحانی بڵاودەکاتەوە

964+

فەهمی نەبی

هونەرمەند بەهجەت یەحیا رایگەیاند بەرهەمێکی نوێی بەناوی (کەشێکی رۆحانی) کاری تۆمارکردنی بەمزوانە تەواو دەبێت و بڵاودەکرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەهجەت یەحیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردوەتەوە، بەمنزیکانە ئەو بەرهەمە نوێیەی بڵاودەکاتەوە.

گۆرانیەکە لەسەر مەقامی سێگایە و بەوتەی هونەرمەند بەهجەت یەحیا بەشێوەیەکی زانستی لەلایەن هونەرمەند ئارام سەردار کاری دابەشکاری میوزیکی بۆ کراوە.

بەهجەت یەحیا، دەڵێت، “هەموو جارێك کە گۆرانیەك تەواودەکەم و بڵاوی دەکەمەوە، وادەزانم ئیتر ئەوە دواجارە و هەرگیز ناتوانم جارێکیتر ئاواز و هۆنراوەی نوێ دابنێم، بەڵام خۆشەویستیی ئێوە بەردەوام وەکو کانیەکی سازگار دەڕژێیە ناخمەوە و ناهێڵێ ببم بەبیابان، ناهێڵێ ڕۆحی تینووم بەبێ نازی لە کونجێکی ئەم دنیایەدا بخنکێ”.

گۆرانی(کەشێکی رۆحانی) لە ئاواز و هۆنراوەی هونەرمەند بەهجەت یەحیا خۆیەتی و بڕیارە بەمنزیکانە کاری تۆمارکردنی لە ستۆدیۆ ڤینۆ تەواو بێت و کلیپی بۆ بکرێت.