یەکەم رۆژی جەژن 1000 کیلۆ گۆشت لەناوبرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 57 تۆن و 100 کیلۆ گۆشت لە کوشتارگەی سلێمانی رادەستی هاوڵاتیان کراوە و تۆنێک و 750 کیلۆش شیاوی خواردن نەبوون و رەتکراونەتەوە.
تەنیا لە یەکەم رۆژی جەژندا یەک تۆن و 750 کیلۆ گۆشت کە شیاوی خواردن نەبوون رەتکراونەتەوە.
دکتۆر شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانی بە 964 وت، لە کاتژمێر 7ـی بەیانی تا کاتژمێر 4ـی پاش نیوەڕۆ ئاژەڵ وەرگیراوە لە هاوڵاتیان.
سەرجەم ئاژەڵەکان پشکنینیان لە پێش سەربڕین و دوای سەربڕین بۆ کراوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق