شەش سواڵکەر لە ئاكرێ دەستگیركران

964+
زەید كۆچەر- دهۆك

شەش سواڵکەر لەلایەن پۆلیسی ئاکرێ دەستگیركران، وتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت: هەڵمەتەکە سەرتاسەرییە.

لە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە قەزای ئاکرێ، پۆلیسی شارەکە هەڵمەتێکیان دژ بە سواڵکەرەکان ئەنجامدا و شەشیان لێگرتن.

هەڵمەتەکە وەک پۆلیس دەڵێت، سەرتاسەرییە و ئامانجیش لێی نەشێواندنی سیمای ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەرەکەیە.

عیماد حسێن ئیبراهیم، وتەبێژی پۆلیسی ئاكرێ بە 964ـی وت، ئەم شەش كەسە لە شوێنە گشتییەكاندا و لەكاتی سواڵكردندا دەستگیركراون، پێنجیان ژنبوون و یەكێكیان پیاو بووە.

هەڵمەتەکە لەسەرجەم قەزاو ناحیەكانی دهۆك و دەوروبەری بەردەوام دەبێت و لە هەرشوێنێك خاسخەسۆك (سواڵکەر) هەبێت دەستگیردەكرێت.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق