تایبەتە بە دانیشتوانی دەربەندیخان

بزانە لە کوێ پاشماوەی قوربانییەکەت فڕێدەدەیت

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەگەر لە دەربەندیخانیت و قوربانی دەکەیت، دەبێت پاشماوەکەی ببەیتە ئەو چاڵانەی لای کوشتارگەکەی گەرمیان هەڵکەندراون، نەک ئەوانەی ئەمڕۆ باسیان دەکرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شارەوانیی دەربەندیخان چەند چاڵێکیان لە نزیک شاری دەربەندیخان لێدا بۆ پاشماوەی قوربانی، بەڵام ئەم ئێوارەیە رەتکرانەوە.

ئێستا چاڵە نوێیەکان لە نزیک گوندی بانیخێڵان هەڵکەندراون لە نزیک کوشتارگەی دەربەندیخان.

عوسمان عەبدوڵا، سەرۆکی شارەوانیی دەربەندیخان بە 964ـی وت، “ڤێتێرنەری دەربەندیخان پێی باش بوو چاڵەکان لە دەرەوەی شار بن و بۆیە ئێمەش ئەو بڕیارەمان دا و چاڵی نوێمان لە دەرەوەی شار هەڵکەند”.