ئەمساڵ 3 کەس لە سۆران خنکاون
سۆران.. 4 رێنمایی بۆ گەشتیاران لەکاتی نزیکبوونەوەیان لە رووبارەکان
964+
فەرمان سادق
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران چوار رێنمایی بۆ گەشتیاران راگەیاند و پێیان دەڵێت ئەگەر مەلە نازانیت لە رووبارەکان نزیک مەبنەوە.
رێنماییەکان لە کاتێکدایە لەم ساڵدا لە رووبارەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سێ کەس خنکاون.
بەیانی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوازیش پێشبینی ئەوە دەکات سەرووی 100 هەزار گەشتیار روو لە هەولێر بکەن.
چوار رێنماییەکەی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران:
-
ئەگەر ئاستی مەلەوانیت باش نییە پەنا مەبەنەر بەر مەلەوانی بۆ خۆ فێنک کردنەوە، چونکە ئاوی رووبارەکان جیاوازە لە ئاوە وەستاوەکان.
-
لەکاتی سەردانتان بۆ ناوچەکان پابەندی رێنماییە هەڵواسراوەکانی بەرگری شارستانی بن کە لە شوێنە ترسناکەکان بۆ مەلەوانی هەڵواسراون.
-
لەکاتی سەرقاڵ بوونتان لە بەسەربردنی کاتێکی خۆش، چاودێری منداڵەکانتان بکەن.
-
لە هەندێک شوێن پاشماوە و تۆڕی راوچییەکان هەیە کە رەنگە لەکاتی مەلەکردندا لە تۆڕەکان گیر بخۆن ئەگەر ئاستی مەلەوانیشت باش بێت.