بەردە قارەمان.. دوکانی گۆشتفرۆشان دەرمانڕێژ کران
964+
هۆگر عەدنان – بەردە قارەمان
کەمێک پێش ئێستا تیمەکانی ڤێتێرنەری قەزای بازیان گەیشتنە ناحیەی بەردە قارەمان و دوکانی گۆشتفرۆشان و بازاڕەکەیان دەرمانڕێژ کرد.
پەیامنێری 964 لەگەڵ تیمی هۆبەی ڤێتێرنەری قەزای بازیانە لەناو بازاڕەکە و باس لەوە دەکات کە هەڵمەتەکە تەواوی سنووری قەزای بازیان بە ناحیەکانیشەوە دەگرێتەوە.
هەڵمەتەکە بەشێکە لە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەتای تای خوێنبەربوون و بەردەوام دەبێت.
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کوردستان 23 گومانلێکرا تۆمارکرا بوون، لەو ژمارەیە دوای پشکنین پشتڕاستکرایەوە کە 11 کەس نەخۆشی تای خوێنبەربوونی گرتووە و لەناویاندا پێنج کەس بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق