وێنه: سۆسیال میدیا
له مه‌خمور شوێنی سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ ده‌ستنیشان كرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لە قەزای مەخمور شوێنێكى تایبه‌ت بۆ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ ده‌ستنیشان كرا و قایمقامیش ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى پا‌به‌ند نه‌بێت، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
قایمقامییه‌تى قه‌زاى مه‌خمور ئاگاداریەکى بۆ هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له رۆژانى جه‌ژنى قورباندا سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵ له‌ناو ماڵه‌كانیاندا ئه‌نجام نه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دوور بن له نه‌خۆشی په‌تاى خوێنبه‌ربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵه‌كان له مه‌خمور ده‌ستنیشانكراوه، ئه‌ویش له مەعمەل غازی کۆنه‌و دەکەوێتە گەڕەکی کوردستان له‌و قه‌زایه.
رزگار محه‌مه‌د قایمقامى قه‌زاى مه‌خمور به 964ـى راگه‌یاند، پێویسته له‌و شوێنه‌ى ده‌ستنیشانمان كردووه، سه‌ربڕینى ئاژه‌ڵى لێ ئه‌نجام بدرێت.
وتیشی “پێویسته لەژێر چاودێری پزیشکی ڤێتەرنەری و پزیشکی تەندروستی قوربانیه‌كانیان ئەنجام بدەن” .
قایمقام دووپاتى كرده‌وه، ئه‌وه‌ى پابه‌ندى نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌وى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.