خولی نایابی عێراق
ئه‌م هه‌فته‌یه یانه‌كانی كوردستان سوودمه‌ند بوون
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یارییه‌كانی گه‌ڕی 33ی خولی نایابی عێراق كۆتاییان هات، یانه‌كانی كوردستان له شكست دووربوون، سوودمه‌ندی گه‌ڕه‌كه‌ش بوون، به تایبه‌تی یانه‌كانی هه‌ولێر و نه‌ورۆز.
له یارییه‌كانی گه‌ڕه‌كه‌دا، كه دوای دوو هه‌فته له وه‌ستانی خوله‌كه ده‌ستیان پێكرده‌وه، یانه‌ی هه‌ولێر شه‌وی رابردوو له یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی كه‌رخ به 0-0 گۆڵ یه‌كسان بوو، به‌مه‌ش دوو خاڵی گرنگی له ده‌ست دا، به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی خۆی تاڕاده‌یه‌كی باش پێكا، كاتێك به 46 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌مه‌وه بۆ پله‌ی حه‌وته‌م سه‌ركه‌وت.
براوه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌م هه‌فته‌یه له ریزی یانه‌كانی كوردستان له خولی عێراقدا، یانه‌ی نه‌ورۆز بوو، كاتێك به 3-1 گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی له یانه‌ی دیوانییه‌ی برده‌وه.
نه‌ورۆز ئێستا له پله‌ی 10یه به 44 خاڵ.
له لای خۆیه‌وه یانه‌ی دهۆك پارێزگاری له پله‌ی هه‌شته‌مه و 46 خاڵی هه‌یه، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌لقاسم به 0-0 گۆڵ یه‌كسان بوو.
یانه‌كه‌ی دیكه‌ی كوردستان، كه له خوله‌كه‌دا به‌شداره، یانه‌ی زاخۆیه، ئه‌ویش له به‌غدا ئه‌نجامێكی باشی هه‌بوو، كاتێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فت به 1-1 گۆڵ یه‌كسان بوو.
زاخۆ كه هێشتا بارودۆخی له خوله‌كه‌دا باش نییه، ئێستا له پله‌ی 15یه و 37 خاڵی هه‌یه.
خولی نایابی عێراقی ئه‌م وه‌رزه، هێشتا 5 گه‌ڕی ماوه و چه‌ند ساڵێكیشه خوله‌كه له كاتێكی دره‌نگدا كۆتایی دێت.
له خوله‌كه‌دا 20 یانه به‌شدارن و له كۆتایی وه‌رزدا دوو یانه بۆ پله یه‌ك داده‌به‌زن، تا ئێستا له‌م وه‌رزه‌شدا یانه‌ی دیوانییه به فه‌رمی بۆ پله یه‌ك دابه‌زیوه.