پێش جەژن موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت
964+
فەرمان سادق
بڕیارە پێش جەژنی قوربان موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەش بکرێت، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژیش دەڵێت، موچەی مانگی ئایاری هەموو مامۆستایان دابەشدەکرێت.
عەلی رەئووف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ بە 964ـی وت، سبەی دووشەممە 25.6.2023 و دوو سبەی سێشەممە، موچەی سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ هی مانگی ئایار، دابەشدەکرێت.
لە سەرجەم کوردستان 35 هەزار و 745 مامۆستای وانەبێژ هەن، کە دابەشی سەر سەرجەم پەروەردەکانی هەر چوار پارێزگا و هەر چوار ئیدارەی سەربەخۆکەی کوردستان بە خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکوکیش.
عەلی رەئووف دەشڵێت: کۆی موچەکانیان نزیکە لە 14 ملیار دینار، کە مامۆستای وانەبێژی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم موچەکەی 350 هەزار دینارە، بەکالۆریۆس 400 هەزار دینارە.