لە خانووەکەی گوندی ترکەڵان سێ چەکداری “داعش کوژران”

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

فڕۆکەى جەنگييەكانى عێراقی خانوویەکيان لە گوندی ترکەڵان لە پشتی ناوچەی پیشەسازی کەرکوک بۆردومان کرد و ئێستا هێزی زەمینی هێرشی بۆ دەکات.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 25.6.2023 چەند چەكدارێك لە گوندی ترکەڵان بینراون و  دەستبەجێ هێزێکی هاوبەش کە پێکهاتووە لە لیوای 32 ی سوپای عێراق و لیوای 63و لیوای15 حەشدی شەعبی و شانەی سقوڕ چوار دەوری گوندەكەیان دا و بینراوە چەكدارەكان خۆیان لە نێو خانوویەکدا حەشارداوە .

عەقید محەمەد ئەبو ریتاج بەرپرسی ئەمنی و هەواڵگری لیوای 63  لە حەشدی شەعبی بە 964ـى وت، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، دەرکەوتووە چوار چەكدار خانوویەکیان لە دەرەوەی گوندی ترکەڵان وەک حەشارگە بۆ خۆیان بەکارهێناوە و ئێستا فڕۆکە بۆردومانی کردووە و چەند خولەکێکی دیکەش بڕیارە هێرشی زەمینی بۆ نێو خانووەکە بکرێت .

زانیاری هات

چەکدارەکانی داعش دوای هەڵهاتنیان لەگوندی ترکەڵان لە باکووری رۆژئاوای کەرکوک لەنزیک گوندی مەریەم بەگ رووبەڕووی هێزەکانی سوپا و حەشدی شەعبی بوونەوە و دوای زیاتر لە شەش کاتژمێر سەرجەمیان کوژران.
دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەک شەممە 25.6.2023چەکدارانی داعش لە نێو خانویەک لە گوندی ترکەڵان خۆیان حەشار دابوو دوای بۆردومانکردنی ئەو خانووە تیرۆریستاکان هەڵهاتن بەرەو گوندی مەریم بەگ و لەی کوژران.
عەقید محەمەد ئەبو ریتاج، بەرپرسی ئەمنی و هەواڵگری لیوای 63 حەشدی شەعبی بە 964 وت، دوای هەڵهاتنیان بەرەو گوندی مەریەم و زیاتر لە شەش کاتژمێر رووبەڕووبوونەوە سەرجەم چەکدارەکان کوژران کە پێکهاتبوون لە سێ کەس.

دەشڵێت: لە بۆردومانی خانووەکە چەکدارێک کوژرا، دواتر تەرمی هەرسێ چەکدار تەرمەکانمان رەوانە پزیشکی دادی کەرکوک کردووە بۆ توێکاری.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد