ئاسایش به‌دواى سه‌رپێچیكاران ده‌گه‌ڕێت

كورسیه‌ كۆنكرێتیه‌كانى باخچه‌كه‌ى رزگارى شكێنران

میلاد جەلال – گەرمیان

شەوی رابردوو، لە یەکێک لە باخچەکانی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای كەلار، لەلایه‌ن ھاوڵاتیانەوە ژمارەیەک لەو کورسیانەی بۆ دانیشتن دروستکراون شکێنران.

باخچەکە دەکەوێتە بەرامبەر سەنتەری گەنجان و بە باخچەی گەنجان ناسراوە.

کورسیەکان بە چیمەنتۆ دروستکراون و ماوەی ھەفتەیەکە لەو باخچەیە دانراون.

یاسین حەمە ئەمین چاودێری باخچەکان لە شارەوانی رزگاری، بە 964ـى وت “شەش کورسی لەو باخچەیە دانراون، دوانیان بە تەواوی شکێنراوە و دانەیەکیشیان بەشێکی شکێنراوە”

ئاماژەی بەوەشکرد، شەوان زیاتر گەنجان لەو باخچەیە دادەنیشن، ئاسایش و شارەوانی ناحیەی رزگاری دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردوە بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەم کارەیان کردوە.

لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار، نزیکەی 30 باخچەی بچوک و گەورە ھەیە، ھاوڵاتیان و گەنجان بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو روویان تێدەکەن.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن