داوای دامەزراندن دەكەن
دەرچووەكانی خانەقین گردبوونەوە
+964
راژان باجەلان- خانەقین
ئەمڕۆ بەشێك لە دەرچەواكانی كۆلێژەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین گردبوونەوە و داوای دامەزراندن دەكەن.
لە خانەقین سێ كۆلیژی زانكۆی گەرمیان هەن، كە بریتیین لە كۆلیژەکانی زمان، وەرزش و ئای تی، لە ساڵی 2014ەوە كراونەتەوە، دەرچووانی ئەم كۆلێژانە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دانیان پێدانانرێت و متمانە نابەخشرێتە بڕوانامەكانیان.
ئەمڕۆ بەشێك لە دەرچووەكانی ئەم کۆلیژانە لە بەردەم كۆلیژەكان گردبوونەوە و داوای دامەزراندن لە حكومەتی عێراق دەكەن، دەڵێن نە هەرێمی كوردستان و نە عێراقیش داماننامەزرێنن.
قوتابیەكان چەندن لافیتەیەكیان بەدەستەوەیە و نووسراوە، دامەزراندن هەقی ئێمەیە، دەبێت مافی خۆمان وەرگرین.
یەكێك لە دەرچوەكان قسە بۆ 964 دەكات و دەڵێت، “مافی خۆمە دابمەزرێم، چەند ساڵە خوێندنم تەواو كردووە بەڵام مافی خۆمم وەرنەگرتەوە، ئێمە بوینەتە قوربانی هەرێم و عێراق”.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد