لە گەرمیان ساڵ ساڵی برنجە
964+
هونەر فارس
دەشتی بنکورەیە لە سنوری ئیدارەی گەرمیان. ئەحمەد رەشیدی تەمەن 70 ساڵ، جوتیارێکی گوندی باریکەیە و بۆ ئەمساڵ 10 دۆنم زەوی بە برنجی کوردی چاندووە.
ئەو جوتیارە بەهۆی وشکەساڵیەوە لە دوو ساڵی رابردوودا برنجێکی وای نەکردبوو، بەڵام ئەمساڵ دڵخۆشە کە رێگەی پێدراوە زەوییەکی باش بە برنج بچێنێ.
لە دوو ساڵی رابردوودا، بەهۆی وشکەساڵی و بە مەبەستی گەیاندنی ئاو بە پارێزگاکانی دیالە و خوارووی عێراق، وەزارەتی کشتوكاڵ بە فەرمی مەرەزەکردنی لە گەرمیان قەدەغەکرد، بەڵام ئەمساڵ دوای مەترسی وشکەساڵی و زیادبوونی سەرچاوە ئاوییەکان، رێگە بە جوتیاران دراوە لە 50%ـی زەوییەکانیان بە مەرەزە بچێنن.
ساڵانە دوای کۆتای هاتنی وەرزی دروێنە، ئەو جوتیارانەی زەوییەکانیان بەراوە، جاڕەکانیان دەسوتێنن و دوای کێڵان و پاکبوونەوەی زەوییەکانیان، دەست بە گۆلبڕین و وەشاندنی برنج دەکەن و لە ناوەڕاستی مانگی 10دا، بەرهەمەکانیان پێدەگا