بەرهەمی ئەمساڵ کەمترە

نۆبەرەی “قۆخ هەنجیر” لە دهۆك پێگەیی

+964
هێڤی دێوالی- دهۆك

نۆبەرەی میوەی قۆخ  لە دهۆك پێگەیی و رەوانەی عەلوەكان كرا

قۆخەکە رەنگێكی سوور و سەوزباوی هەیە، قەبارەیەكی گەورەی هەیە و ئەمساڵ بەرهەمی باشی هەبووە، دوێنێ لە یەكەم وەجبەدا 60 سندوقیان رەوانەی عەلوە كرد، بڕیارە هەفتەی داهاتووش 60 سندوقی دیكە رەوانە بكرێت.

دار “قۆخ هەنجیرەكان” ئیتالیین لە سنووری ناحیەی زاوێتە و چەند گوندێكی دیكەی ئەو دەڤەرە 150 دۆنم زەوی كراوە بەم دارە، كە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت.
ئێستا قۆخەکە لە بازاڕدا كیلۆی بە دوو هەزار و 500 تا سێ هەزار و 500 دینارە.

جوتیاران دەڵێن ئەمساڵ بەرهەمەكەیان لە چاو ساڵەكانی رابردوودا كەم بووە، بەڵام بەرهەمەكە جوان و بەتام و بۆنخۆشە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە كشتوكاڵی دهۆكەوە وەرگیراوە، پلان هەیە ساڵی داهاتوو ژمارەی دار قۆخ هەنجیرەكان بگاتە 40 هەزار و دەیان هێكتار زەوی دیكەشی لە لایەن جوتیارانەوە بۆ دابین بكرێت.

پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد