یەکەمین فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ بەڕێوەچوو

964+
شڤان عەبدوڵا

ئەمڕۆ 21ـی 6ـی 2023 یەکەمین فێستیڤاڵی شاڵ و شەپک لە زاخۆ بەڕێوەچوو.

لە حەوت ناوچەی جیاوازی باشوور و باکووری کوردستانەوە هاتبوون، فێستیڤاڵەکە لەلایەن ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆوە رێکخرابوو.

ناوچە جیاوازەکان نمایشی جلوبەرگی رەسەنی کوردەواری خۆیان کرد.

لە فێستیڤاڵەکەدا مسوڵمان و کریستیان و ئێزیدی، پێکەوە بەشدارییان کرد و هەموویان جلی کوردییان پۆشی.

جلی تیادابوو کە نرخەکەی تاوەکو یەک دەفتەر دۆلار گران بوو، گرانییەکە بۆ جۆری قوماشەکان ناگەڕێتەوە، بەڵکو پەیوەندی بە کۆنی و شاڵ و شەپەکەکە هەیە.