خولی عێراق دەستپێدەکاتەوە

یانەی نەورۆز بۆ بردنەوە لە دیوانییە خۆی ئامادە دەکات

964+

یادگار محەمەد- سلێمانی

دوای ماوەیەک لە وەستانی خولی نایابی عێراق و ئەنجامنەدانی هیچ راهێنانێک، تیپی تۆپی پێی یانەی نەورۆز لە یاریگەی زانکۆ دەستی بە مەشقەکانی کردەوە.

نەورۆز خۆی بۆ یاریی شەممەی داهاتوو ئامادە دەکات، کە بەرامبەر یانەی دیوانییە یاریی دەکات.

خولی نایابی عێراق دەستپێدەکاتەوە و گەڕی 33 بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی بە هۆی بەڕێوەچوونی پاڵەوانیەتیی جامی رۆژئاوای ئاسیا لە عێراق خولەکە وەستابوو.