منداڵانی رانیە لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر ئاگادار دەکرێنەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گه‌نجان و مێردمنداڵانى رانیه كۆكرانه‌وه و له سیمینارێكدا هۆشیارییان له باره‌ى ماده‌ى هۆشبه‌ره‌وه پێدرا.
سیمیناره‌كه له‌ل ایه‌ن شیلان سه‌عید حه‌مەزیاد، لێپرسراوی ناوەندی وەرزش و لاوانی رانیە به‌ڕێوه‌چوو و زیاتر بۆ ئه‌و گه‌نج و مێردمنداڵانه بوو، كه وەرزشوانن و له فێرگەی رانیەدا راهێنان ده‌كه‌ن.
به‌ختیار حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتیی لاوانی راپەڕین، به 964ـى وت، سیمیناره‌كه زیاتر هۆشیاركردنه‌وه‌ى ئه‌و توێژه بوو بۆ زانینى مه‌ترسییه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌ر.
باسی له‌وه‌ش كرد “به هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌مان هاوسنوورى ئێرانه، بارزگان و به‌كارهێنه‌رى ماده‌ى هۆشبه‌رى لێ په‌یدابووه، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاویش بوونى هه‌یه، بۆیه پێمان گرنگه گه‌نجان و مێردمنداڵان له‌وه هۆشیار بكرێنه‌وه”.
وتیشی، له سیمیناره‌كه‌دا باسی زیانەکانی مادەی هۆشبەر و ئالوودەبوونی تاک و لە باربردنی خێزان و کۆمەڵگا کرا و هۆشیاری درایە فێرخوازانی فێرگەکە، کە چۆن بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و دووربن لە مادە هۆشبەرەکان و مادە زیان بەخشەکان.