ژماردنی دۆلار لەیەن کەسێک لە بازاڕەكانی دۆلار لە كوردستان _ وێنە: 964
بەهای دۆلار 400 دیناری تر دابەزی
964+
فەرمان سادق
ئەمڕۆ چوارشەممە 21.6.2023، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی 400 دیناری تر دابەزی و بە 146,450 دینارە دەفرۆشرێت.
بانکی ناوەندی بۆ ئەمڕۆ 274 ملیۆن و 980 هەزار دۆلاری فرۆشت، لەم بڕەدا 64 ملیۆن و 770 هەزار دۆلاری بۆ بازاڕی ناوخۆ بووە و سەروو 210 ملیۆن دۆلاریش حەواڵەی بازرگانی بووە بۆ دەرەوەی عێراق.
لەم مانگەدا خستەڕووی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندی زیادی کردووە و بەردەوام سەرووی 200 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە.
کەیفی خۆشناو، وتەبێژی بازاڕی دراوی هەولێر بە 964ـی وت، چوارەم رۆژە دابەزینی بەهای دۆلار بەردەوامی هەیە، لەم چوار رۆژەدا لە 147,700 دینار دابەزیوە بۆ 146,450 دینار.