دوای 8 رۆژ
مامۆستایانی خانەقین شەقامیان چۆڵ نەکرد تا وەڵامیان وەرنەگرت
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
مامۆستایانی خانەقین تاوەک وەڵامیان وەرنەگرتەوە کۆتاییان بە ناڕەزایەتییەکەیان نەهێنا و خێمەکانیان چۆڵ نەکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 21/6/2023 لە هەشتەمین رۆژیدا، مامۆستایانی ناڕەزای خانەقین بە خەندە و خۆشییەوە خێمەکانیان پێچایەوە، ئەمەش پاش ئەوەی وەڵامی ئەرێنیان وەرگرت.
داواکاری مامۆستایانی خانەقین کە ژمارەیان سێ هەزار و 700 مامۆستایە، ئەوەیە لەسەر میلاکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگوازرێنەوە بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردی حکومەتی عێراق.
عەلی سۆفی، نوێنەری گشتی مامۆستایانی ناڕازی خانەقین بە 964ـی راگەیاند لایەنە سیاسییەکان و کەسانی باڵادەست هاتوونەتە سەرخەت و بەڵێنیانداوە لە زووترین کات داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەن.
دەشڵێت: دوای جەژن وەفدێکمان دەڕۆینە بەغداد بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانمان.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق