كه‌مالی چوارچرا 44 ساڵه‌ خزمه‌تی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات

964+
یادگار محه‌مه‌د

کەمال محەمەدئەمین ناسراو بە ( کەمالی چوارچرا)، یەکێک لە یاریزانە دێرینەکانی تۆپی پێ و راهێنەرێکی لێهاتووی شاری سلێمانییه‌، لە پێگەیاندن و دروستکردنی یاریزانانی ئاست بەرز، وەک سەربازێکی ون، ماوەی 44 ساڵە خزمەت بە وەرزشی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان دەکات.
كه‌مالی چوارچرا رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه‌ له‌ پێگه‌یاندنی چه‌ندین یاریزانی ئه‌ستێره‌، كه‌ هه‌یانه‌ له‌ یاریگه‌كان هێشتا به‌رده‌وامن و هه‌یانه‌ كاروانی وه‌رزشی كۆتاییهاتووه‌.