له‌ناویاندا سودانی و ئەفغانیش هه‌ن
لە دوو هەزار پەنابەر تەنيا یەك كه‌س مافی پەنابەرێتی پێدراوه
964+
كاروان ساڵحی – كەركوك
له كه‌ركوك دوو هه‌زار په‌نابه‌رهه‌ن، له‌ناویاندا ته‌نیا یه‌ك كه‌س مافی په‌نابه‌رێتی پێدراوه، گله‌ییان له ژیان و گوزه‌رانیان هه‌یه و په‌نابه‌رێكێش ده‌ڵێت، تا ئێستا ناتوانێت به ئاسایی سه‌ردانى هه‌ولێر بكات.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له كۆمیسۆنى په‌نابه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ریگرتووه، له پارێزگارى كه‌ركوك دوو هه‌زار په‌نابه‌ر هه‌ن، 700 په‌نابه‌ر خەڵکی سوریان و 115 خەڵكی توركیا و 70 هاوڵاتی سودانی و ئەوانی دیكەش ئێرانی و ئەفغانستانین.
وەقفە جاسم موسلیم، كه پەنابەرێكی خه‌ڵكی كۆبانیه، بە 964ـی وت، ماوەی سێ ساڵە لە كەركوك په‌نابه‌ره، كێشەی زۆریان هه‌یە، وتیشی “نه‌ده‌توانم سه‌ردانى كه‌سوكاره‌كه‌م بكه‌م، كه له شارى هه‌ولێرن، نه ئه‌وانیش ده‌توانن بێنه لام”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لە قوتابخانەكان منداڵانیان ناتوانن بخوێنن و هەروەها هەر ئافرەتێكیش دووگیان بێـت و منداڵی ببێت (بەیان ولادەی) پێنادەن.
وتیشی “لە هەندێك شوێنیش رێگە نادەن منداڵانمان تێكەڵاوی منداڵانی دیكە بێت”.
كەمال مستەفا، بەرپرسی یاسایی كۆمیسیۆنی نەتەوەیەكگرتووه‌كان تایبەت بە پرسی پەنابەران بە 964ـی وت لە شاری كەركوك دوو هەزار پەنابەر هەن و داواكاری مافی پەنابەرێتیان پێشكەش كردووە، بەڵام ده‌ڵێت، “تا ئێستا ته‌نیا یه‌ك په‌نابه‌ر مافى په‌نابه‌رێتى پێدراوه، ئه‌ویش 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوو، ئه‌وانى دیکەش تا ئێستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه”.
له باره‌ى ئازادیى هاتوچۆى ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمیسیۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، حكومەتی عێراق لە بازگەكانەوە رێگە نادات په‌نابه‌ران به ئاسایی هاتوچۆ بكه‌ن، چونكه ده‌ڵێت، “ئه‌گه‌ر مافى په‌نابه‌رییان پێنه‌درابێت نابێت هاتوچۆى شاره‌كانى دیكه‌ن بكه‌ن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن