هەزاران دۆنم زەوی و پوش و پاوانی سووتان

دوای نزیکەی 36 کاتژمێر ئاگرەکەی شارباژێڕ کۆنترۆڵکرا

964+

دیلان محەمەد جەزا

لە شەوی رابڕدوو کاتژمێر 11:00ـەوە توانراوە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکەی قەزای شارباژێڕ کۆنتڕۆڵ بکرێت.

کارزان نورەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی قەزای شارباژێڕ بە تۆڕی 964ـی راگەیاند، دوێنێ شەو کاتژمێر 11:00 ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و ھیچ ئاگرێک لەو ناوچەیەدا نەماوە.

وتیشی، ئێستا چاودێریەکی چڕی ئەو ناوچانە دەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی جارێکی دیکە ئاگرەکە دروست نابێتەوە.

لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی رۆژی یەک شەممەوە ئاگرێک لە گوندی بەیانەوە دروست بوو بە ھەزاران دۆنم پوش پاوانی ناوچەی شارباژێڕی سوتان و نزیکەی 36 کاتژمێر بەردەوام بوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی