ئاگره‌كه‌ى ئاغجه‌له‌ر كۆنتڕۆڵكرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك پێش ئێستا ئاگرێكى گه‌وره له سنوورى ناحیه‌ى ئاغجه‌له‌رى سنوورى قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتووه‌ته‌وه.
رەمەك ره‌مه‌زان قایمقامی قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ به 964ـى راگه‌یاند “تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى و هه‌رچی پێویست بێت بۆ ئه‌و شوێنه‌مان ناردووه و خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن”.
لایخۆشییه‌وه هێمن به‌هجه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ئاغجهلهربه 964ـى وت “ئێستا ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵكراوه”
به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه كه هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه سوتاندنى هه‌ندێك دارى وشك بووه، له‌لایه‌ن یه‌كێك له دانیشتوانى ناحیه‌كه‌یان كه ماڵیان 100 مه‌ترێك، له سه‌نته‌رى ناحیه‌وه دووره.
وتیشی “به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه 15 داری زه‌یتون و نزیكه‌ى دوو دۆنم پۆشیش سووتاوه”.