دینارتە کێشەی کەمی غازی چارەسەر بوو

964+
هێڤی دێوالی-دهۆک

کارگەیەکی غازی ماڵان لە ناحیەی دینارتەی قەزای ئاکرێ کرایەوە، بەگوێرەی وتەی بەڕێوەبەری ناحیە پتر لە 96 گوندی ئەو ناوچەکە سود لەو کارگەیە وەردەگرن.

کارگەی غازی دینارتە لەسەر رووبەری دوو دۆنم زەوی دروستکراوە، پڕۆژەی کەرتی تایبەتە و لەماوەی شەش مانگدا کارگە تەواو کراوە.

سەربەست سابیر، بەڕێوەبەری ناحیایەی دینارتە بۆ 964 قسەیکردووە دەڵێت، ماوەیەکی زۆرە خەڵکی ئەم ناوچەیە گرفتار بوون بەهۆی کەمی غاز، دەبوو لە ئاکرێ بارهەڵگری غاز بێتە دینارتە، بەڵام دروستکردنی ئەو کارگەیە کێشەی کەمی غازی چارەسەر کرد.

لەماوەیەکی نزیکدا، بەرێگای بریکارەکانی دابەشکردنی غازی ماڵان دەست بەدابەشکردنی غاز دەکرێت بەشێوەیەکی فەرمی، سەربەست سابیر وای وت.

ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی دینارتە 38 هەزار کەسە و 28 کیلۆمەتر لە قەزای ئاکرێ دوورە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی