دیمه‌نێكی رێگاى گوندى پیرسوانى كۆن له ئاسمانه‌وه... وێنه: قایمقامیه‌تى رواندز
سه‌ختترین رێگای گوندێكی رواندز قیڕتاو دەکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامی رواندز ده‌ڵێت، چەند رۆژێکە دەست بە قیڕتاوکردنی رێگاى گوندى پیرسوانى كۆن لە سنووری قەزاكه‌یان كراوه.
رێگاى گوندى پیرسوان، به یه‌كێك له سه‌ختترین رێگاى گونده‌كانى ئه‌و سنووره داده‌ندرێت، به‌هۆى به‌رزى و لێژیه‌كه‌یه‌وه.
ئەحمەد قادر، قایمقامی قەزای رواندز به 964ـى راگەیاند “دواى چاككردن و رێكخستنى رێگاى ئه‌و گونده ئه‌مڕۆ ده‌ست به قۆناغی یەکەمى قیڕتاوكردنه‌كه‌ى كرا، كه دوو كیلۆمه‌تر بوو”.
گوژمەی پڕۆژه‌كه بریتییە لە 183 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەکرێت.
قایمقام ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، رێگای گونده‌كانى پیرسوانى كۆن و كه‌رێته به سه‌ختترین رێگاى سنووره‌كه‌یان داده‌نرێت.
وتیشی “قۆناغى دووه‌مى قیڕتاوكردنى ئه‌م رێگایه كه زیاتر له دوو كیلۆمه‌تر ماوه، له بودجه‌ى 2023 دانراوه و له داهاتوو قیڕتاو ده‌كرێت”.
گوندی پیرسوانی کۆن، زیاتر لە 35 ماڵى لێ نیشتەجێیه.