ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى هه‌واڵگری عێراقی ده‌ستگیرى كردبوو، ئازاد كرا
+964
هۆگر عه‌دنان – چه‌مچه‌ماڵ
ئەو پێشمەرگەیەی ١٠ رۆژ پێش ئێستا لە قەرەهەنجیر لەلایەن ده‌زگاى هه‌واڵگری عێراقییه‌وه دەستگیر کرابوو، ئازاد کرا.
دواى ١٠ رۆژ له ده‌ستگیركردنى له‌لایه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگری عێراقییه‌وه، ئه‌مڕۆ دووشەممە پێنجی کانونی یەکەم، پێشمه‌رگه‌كه‌ى سەر بە بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتنی قەرەهەنجیر، ئازادكرا.
هونەر شەهید هەڵۆ، برازای پێشمەرگە دەستگیرکراوەکە بە +964ـی راگەیاند “کاتژمێر شەشی ئێوارەی ئەمڕۆ مامەم، سوبحان عەزیز، ئازاد کرا، دوای ئەوەی هیچ کام لەو تۆمەتانەی درابوونە پاڵى، لەسەری ساغ نه‌بووه‌وه”.
به‌پێی قسه‌كانى هونه‌ر، سوبحان لەلایەن لیوای 30ـی سەر بەفیرقەی هەشتی سوپای عێراق، دەستگیرکرابوو و نێردرابووه به‌غدا، ئێستاش كه ئازاد كراوه له به‌غداوه دێته‌وه قه‌ره‌هه‌نجیر.
سوبحان عەزیز کەریم، تەمەن ٤٢ ساڵ پیشەی پێشمەرگەیەو هاوکات بریکاری کۆمپانیایەکی ئینتەرنێتە لەناحیەی قەرەهەنجیر وگوندەکانی دەوروبەری، لەبەرواری ٢٥ی كانوونى یه‌كه‌می ئەمساڵ دەستگیرکراو هەر زوو لایەنە ئیداری و ئەمنیەکانی ناحیەی قەرەهەنجیر گوتیان نامانەوێ قسە لەسەر دیارنەمانی ئەم پێشمەرگەیە بکەین، به‌ڵام عەلی چیمەنی بەرپرسی بەڕێوبەرایەتی بەرگری و فریاکەوتنی ناحیەی قەرەهەنجیر، لەدوای یەکەم ڕۆژ لەدیارنەمانی بە +964 ی ڕاگەیاندبوو، كه لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقى دەستگیرکراوە.