نوێترین هەواڵە وەرزشییەکان لەگەڵ ئەرسەلان عەبدوڵا

یانەی هەولێر برۆنۆ ئۆلیڤێرای بەڕازیلی بەڕێکرد

964+

بەشی کوردی- هەواڵە وەرزشیەکان

– ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا “نه‌یشن لیگ” دێنه‌ ئه‌نجامدان، ئیسپانیا و كڕواتیا بۆ نازناوه‌كه‌ رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌.

– ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق چاوی له‌ گه‌یشتنه‌ به‌ یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی رۆژئاوای ئاسیا، كاتێك له‌ یاریی پێش كۆتاییدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عومان ده‌بێته‌وه‌.

–  برۆنۆ ئۆلیڤێرا یاریزانی به‌ڕازیلیی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی.

-لویس ئێنریكێی راهێنه‌ری ئیسپانی، له‌ وه‌رگرتنی مه‌شقی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی نزیكبووه‌ته‌وه‌.

-لە شاری هەولێر و بۆ ماوەی دوو رۆژ پاڵەوانیەتی بۆكسێنی کوردستان لەسەر ئاستی تازەپێگەیشتوان ئەنجامدرا یانەی کەرکوک هەشت مەدالیای بردەوە و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.