هاوڵاتییه‌ك: 20 رۆژه ئاومان نایه‌ت
هاوڵاتیانی گرده‌ڕه‌شه‌ی گچکە كێشه‌ی گەورەیان بێ ئاوییە
964+
شیراز عه‌بدوڵا
به‌شێك له هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی گرده‌ڕه‌شه‌ی گچکە له هه‌ولێر، به‌ده‌ست بێ ئاوی ده‌ناڵێن.
هاوڵاتییه‌ك ده‌ڵێت، 20 رۆژه ئاویان نایه‌ت و شه‌و تا به‌ره‌به‌یان به دیار ترومپای ئاوه‌وه داده‌نیشن.
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌ردانی لایه‌نی به‌رپرسیان كردووه، به‌ڵێنیان پێدابوون چاره‌سه‌ری بێ ئاوییه‌كه‌یان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ نه‌كراوه.
هه‌ر گه‌ڕه‌كی گرده‌ڕه‌شه‌ی گچکە نییه، به‌ڵكو چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ی هه‌ولێر ئێستا بێ ئاون و كاتێك وه‌رزی گه‌رما ده‌ستپێده‌كات، ئه‌و كێشه‌یه به‌رۆكی به‌شێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر ده‌گرێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا