سوتانی پوش و پاوان. وێنە: قایمقامیەتی کەلار
قایمقامیەتی کەلار لەبارەی ئاگرەوە هۆشداری دەدات
توانا نەقی
قایمقامیەتی کەلار دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە جاڕ و پوش و پاوان دەسوتێنن و زیان بە دارستانی سروشتی دەگەیەنن.
داواش لە دانیشتوانی گوندەکانی ئەو سنوورە دەکەن کە زانیارییان لەسەر ئەو کەسانە پێبدەن کە چاڕ و پوش و پاوان دەسووتێنن
ئەمشە و شەممە، قایمقامیەتی کەلار بڵاویکردەوە، لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، کشتوکاڵی گەرمیان و هاوڵاتیان زانیارییان پێدراوە، کەوتنەوەی ئاگر لەسەر چەمی سیروان ئەو جوتیارانەن دوای دوورینەوەی گەنم و جۆ، جاڕەکانیان بە مەبەستی چاندنی مەرەزە و بورووبوومی تر دەسووتێنن.
دەشڵێت، ئەو کارە سەرەڕای ئەوەی زیان بە بەپیتی زەوییەکە دەگەیەنێت، زۆر جار ئاگرەکە لەدەست دەردەچێت و زیان بە دارستانی سروشتی سەر سیروان و پوش و پاوان دەگەیەنێت.
قایممقامیەتی کەلار، رێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنەبەر کە ئەو کارانە دەکەن، چاودێرییەکانیان چڕدەکەنەوە.