گەنجێک ماوەی 14 ساڵە سەروکاری لەگەڵ ئاژەڵی دڕندە هەیە
964+
هێڤی دیوالی – دهۆک
کارزان دۆسکی خەڵکی دهۆکە ماوەی 14 ساڵە لە باخچەی ئاژەڵان لە دهۆک کاردەکات، لە منداڵییەوە ئارەزوی بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندەی هەیە.
رۆژانە ئەو سەروکاری لەگەڵ ئاژەڵی دڕندە هەیە بە شێوەیەک 12 شێر و دوو پڵنگ و چوار ورچ بەخێو دەکات و بە شەو رۆژ سەریان دەشوات و خواردنیان پێدەدات.
کارزان دەڵێت، یەکیک لە ئاژەڵەکان کە پڵنگێکە 12 ساڵە لەلایەتی و لە دوو مانگی هێناویانەتە باخچەکە و سەرەتا ناوی لێناوە زیمبۆ دواتر گۆڕیویەتی بۆ موهەنەد و لە ماوەی دوو هەفتەدا ناوەکەی خۆی فێربووە.
دەشڵێت، ئەو پڵنگە بەتەنیا لەگەڵ ئەو یاری دەکات و ئەو دەناسێت، کە دەنگی دەبیستێت یان دەنگی کلیلەکانی یەکسەر بەرەو رووی دەڕوات و دەردەکەوێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی