دوای 9 ساڵ دابڕان بەهۆی داعش

سبه‌ى سامیا و دەخیل‌ ئاهەنگی هاوسەرگیرییان دووباره‌ سازده‌كه‌نه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دوای نۆ ساڵ، سامیا و دەخیل دوو هاوسه‌ره‌ ئێزدیه‌كه‌، سبه‌ى ئاهەنگی هاوسەرگیریەكەیان دوبارە دەكەنەوە.

دەخیل حەسەن و سامیا سمۆ، خەڵکی شنگالن، كه‌متر له‌ ساڵێك دوای هاوسەرگیرییەکەیان سامیا دەکەوێتە دەستی چه‌كدارانى داعش، دەخیلی هاوسەریشی ماوەی نۆ ساڵ چاوەڕێی کرد تا به‌م دواییه‌ لە ژێر دەستیان رزگارکرا و بەیەکتر شادبوونەوە.

ده‌خیل حه‌سه‌ن به‌ 964ـى وت، خۆشحاڵه‌ بۆ دووه‌مین جار ئاهه‌نگ و مه‌ڕاسیمی هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ سامیاى هاوسه‌رى سازده‌كاته‌وه‌، وتیشی “دووباره‌بوونه‌وه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌كه‌مان، وه‌ك خۆشه‌ویستیم بۆ سامیا و وه‌ك رێزگرتنێكیشه‌ بۆ ئه‌و”.