جود بێلینگهام بە درێسی دۆرتموند. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ریال مه‌درید ئهستێرهکەی ئینگلتەرای گواسته‌وه
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گواستنه‌وه‌ی جود بیلینگهامی ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی بۆ ریزه‌كانی راگه‌یاند.
بیلینگهام له یانه‌ی بۆروسیا دۆرتمونده‌وه به 103 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز ده‌بێته یاریزانی ریال مه‌درید، كه له ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات.
بڕیاریشه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له رێوڕه‌سمێكدا یانه‌ی شاهانه ئه‌ستێره لاوه‌كه‌ی ئینگلته‌را به میدیاكان و جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێنێت.
بێلینگهام مووچه‌ی ساڵانه‌ی 10 تا 12 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت له یانه‌ی ریال مه‌درید و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت شوێنێكی سه‌ره‌كی له پێكهاته‌ی مه‌درید بگرێت.