وەرزش و لاوانی زاخۆ کۆتایی بە خولێکی 27 بواری هێنا

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و لاوانی زاخۆ 27 خولی لە بوارە جیاوازەکاندا بۆ 1481 کەس کردەوە ئەمرۆ کوتایی پێ هێنا.

خولەکان پێکهاتبوون لە جوانکاری، سەرتراشی، وایەرمەنی، دروستکردنی ڤیدیۆ، شیرەمەنی، بەرگدروی، توپی پێی، باسکتبۆڵ،چارەسەری سەرەتایی، زمانی ئینگلیزی و کاری دەستی لەگەڵ چەند پیشەیەکی تر، زۆربەی

خولەکان بە ئامانجی ئەوە کرانەوە کە گەنجان فێری کاری تایبەتی خۆیان بن و لە کەرتی تایبەتدا جێگەیان ببێتەوە و کاریان دەستبکەوێت

بێوار ئەکرەم، بەڕێوەبەری وەرزش و لاوانی زاخۆ بە 964ـی وت، مەبەستیان لە کردنەوەی ئەم خولانە پەرەپێدانی توانای گەنجانە بۆ ئەوەی بتوانن دەرفەتی کار بەدەست بێنن و لە داهاتووشدا بەردەوام دەبن لە کردنەوەی خولی لو شێوەیە.

دوای کۆتایی هاتنی خولەکە سەرجەم بەشداربوان بڕوانامەیان لەو بوارانەدا وەرگرت کە خولیان تیایدا بینیووە

پێداچوونەوە: توانا نەقی