ئەپڵیکەیشنێکی کوردی لە 123 وڵات بەکارهێنەری هەیە

964+

ئەحمەد عەبدوڵا

ئەپڵیکەیشنی Cee کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری G.P.S و دیاریکردنی شوێنی کامێراکانی تیژڕەوی، لە 123 وڵات بەکارهێنەری هەیە.

ئەپڵیکەیشنەکە لە مانگی چواری ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 169 هەزار بەکارهێنەری هەیە.

گرنگترین تایبەتمەندی ئەپڵیکەیشنەکە ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرە لە کامێراکانی تیژڕەوی پێش گەیشتنی بە 400 مەتر.

رێبین عەزیز، گەشەپێدەری ئەپڵیکەیشنی Cee، بە 964ی وت، چوار گەنج سەرپەرشتی بەڕێوەچوونی کارەکانی ئەپڵیکەیشنەکە دەکەن کە دووانیان گەشەپێدەرن و دووەکەی دیکە گرافیک دیزاینەرن.

میکانیزمێکی تایبەتمان بۆ دیاریکردنی کامێرای خاڵ بۆ خاڵ داناوە

ئەپلیکەیشنی Cee بە زمانەکانی (کوردی، عەرەبی، تورکی و ئینگلیزی) بەردەستە.

ئەپڵیکەیشنی Cee یەکەم ئەپڵیکەیشنی کوردییە بتوانێت لە ماوەیەکی کەم ئەو ژمارە زۆرە بەکارهێنەرەی هەبێت.

ئەپڵیکەیشنەکە لە هەردوو پلاتفۆرمی (App store و Play store) بەخۆڕایی بەردەستە، بەکارهێنەر دەتوانێت بەشداری پلانی هەفتانە، مانگانە یان ساڵانە بکات بۆ دەستکەوتنی تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاترلە ئەپڵیکەیشنەکە.