گەرمیان.. ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس منداڵێک دەشێلێت

964+

میلاد جەلال

لە گەرمیان ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس منداڵێک دەشێلێت و شوفێرەکەشی بریندار دەبێت.

لە رووداوێکی دەگەمەندا لە ناو بازاڕی کەلار، لە گەڕەکی ئاوارەکان ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی جۆری نیسان پیکاب، خۆی بە منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان دەکێشێت.

رووداوەکە کاتژمێر 9ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە، وەک پۆلیسی هاتوچۆ دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس لەگەڵ شوفێرەکەدا سەرنشینێکی تریشی تێدابووە، هەردووکیان بەهۆی رووداوەکەوە زامدار بوونە.

سامان عەلی، وتەبێژی ھاتوچۆی گەرمیان بە 964ـی وت، منداڵەکە و هەردوو سەرنشینی پیکابەکەی پۆلیس بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کران و دۆخی تەندروستیان جێگیرە.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق