مانچێستەر یونایتد. فۆتۆ: X
مانچێسته‌ر یونایتد بووه موڵكی قه‌ته‌ڕییه‌كان
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
دواجار قه‌ته‌ڕییه‌كان توانیان پشكه‌كانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی بكڕن و ببنه خاوه‌نی یانه‌كه.
رۆژنامه‌ی زه سه‌نی ئینگلیزی بڵاویكرده‌وه، ئۆفه‌ری بانكی ئیسلامی قه‌ته‌ڕی به سه‌ركردایه‌تی شێخ جاسم بن حه‌مه‌د ئالسانی، سه‌ركه‌وتووبوو له به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی پشكه‌كانی یانه‌ی مان یونایتد، كه حه‌وت مانگه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
بڕیاره به‌م زووانه رێككه‌وتنه‌كه رابگه‌یه‌ندرێت و قه‌ته‌ڕییه‌كان ده‌بنه خاوه‌نی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، هه‌روه‌ك چۆن ئێستا خاوه‌نی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ن له ئه‌وروپا.